کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکان بۆ سەر بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کورد

18:21 - 28 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: ناوەندە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیتڵاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەهاباد، گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کوردی خەڵکی ئەو شارە.
بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوە لەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەهەباد، بنەماڵەی چالاکێکی سیاسیی کوردیان، بە ناوی "ڕەحیم ڕەشی" خەڵکی شاری مەهاباد، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کردووە.
هێزە ئیتلاعاتییەکان، پاش بانگهێشتی بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئەو ناوەندەی سەر بە ڕێژیم، ئازار و ئەزیەتی ئەو بنەماڵەیان داوە.
ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا دەڵێت: یەکێک لە کوڕەکانی ئەو بنەماڵەیە بە ناوی "کۆمار ڕەشی" پێشتر زیندانیی سیاسی بووە و هەنووکە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێیە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، هێزە ئیتلاعاتییەکان چەندین جار ئەو بنەماڵەیان بانگهێشتی ئەو ناوەندەی ئەمنیەتییە کردوە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کردوون.
ئەو سەرچاوەیە هۆکاری بانگهێشتکردنی بنەماڵەی ڕەشی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی بۆ گەڕانەوەی کوڕەکەیان لە دەرەوەی وڵات گەڕاندەوە.