کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گۆڕستانێکی ناوچەی چۆمی مەجیدخان بە ئاڵای کوردستان نەخشێندرا

11:15 - 5 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان گۆڕستانێکی ئەم ناوچەیان، کە چەندین شەهیدی سورخەڵاتی گەل لەوێدا نێژراون، بە ئاڵای کوردستان نەخشاند.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، گۆڕستانی سەرچنار، سەوزی و خەتایی لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان کە بە یەکێک لە گەورەترین گۆڕستانەکانی ناوچە دەژمێردرێ و چەندین شەهیدی سورخەڵاتی گەلی لە ئامێز گرتووە، لەلایەن تێکۆشەرانی دێموکرات و درێژەدەرانی ڕێبازی شەهیدان بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و درووشمی "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" و "بژی ڕاسان" نەخشێندرا.

لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا و لە چەندین شوێنی کوردستان، درێژەدەرانی رێبازی پڕسەروەری بە ئەنجامدانی چالاکی لەم چەشنە وەفاداری و ئەمەگناسی خۆیان بۆ ڕێبازی سەروەرانی مێژوو دووپات کردۆتەوە.