کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆكردنەوەی ماهوارە و سووكایەتی كردن بە خەڵكی سەرپێڵ زەهاو

23:17 - 20 پووشپەڕ 2712

كوردستان میــــــدیا: هێزە ئینتزامیەكانی رێژیمی ئێران هێرشیان كردە سەر گوندەكانی سەرپێڵی زەهاو و سەرەڕای كۆكردنەوەی ماهوارە، سووكایەتییان بە هاوڵاتیان كرد.


بەپێی هەوالی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میـــــدیا، رۆژی 18ی پووشپەڕی 1391ی هەتاوی، هێزە ئینتزامییەكانی رێژیمی ئێران هێرشیان كردە سەر گوندەكانی سەرقەڵا و جیگرەی سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاو لە پارێزگای كرماشان و سووكایەتییەكی زۆریان بە خەڵكی ئەو دوو گوندە كردووە
هێزەكانی رێژیم سەرەرای بەزاندنی سنووری شەخسیی هاوڵاتییان، دەستیان بەسەر چەندین كەلۆپەلی ماهوارەییدا گرتووە.
رێژیمی ئێران هەبوونی دەزگا ماهوارەییەكان بە هەوڵدانی نەرم بۆ رووخانی نیزام دەزانێت و بە كۆكردنەوەی ماهوارەكان هەوڵ دەدات پێش بە گەیشتنی زانیاریی دروست بە خەڵك بگرێت.
هەبوونی دەزگا ماهوارەییەكان لە كوردستانی ئێران حەساسیەتێكی زۆری بۆ رێژیم هەیە و بە شێوەی بەردەوام هێزە ئینتزامییەكان دەست دەدەنە كۆكردنەوەی ماهوارەكانی خەڵك.

23هه‌مين ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو