کوردستان میدیا: له سه‌ر پاراستنی مافی نه‌ته‌وه و كه‌مینه ئێتنیکییهكان له ئێران‌دا سەبارەت بە ده‌ستڕاگه‌یشتن به مافه‌كانی ته‌ندروستی و سیاسەتی کۆماری ئیسلامی لەپیوەندی لەگەڵ بلاوکردنەوەی سیستماتیکی ماددە سڕکەرەکان لەم ناوچانە، كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان _ ژنێڤ وتارێکی پیشکەش کرد.
لە بەشێک لەم وتارەدا ڕوو لە سەرۆک و ئەندامانی کۆنگرە، نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاندوو:
كۆماری ئیسلامی ئێران تووشی گه‌وره‌ته‌رین قه‌یرانی مادهبێهۆشكهران بووه له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا و به پێی ئاماری ڕێكخراوه‌كان، ئێران پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه له دونیا و زیاتر له پێنج میلیۆن كه‌س تووشی ماده‌كانی هیرۆین و تریاك بوون و ساڵانه زیاتر له ١٣٠ هه‌زار كه‌س گیرۆده‌ی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان ده‌بن له ئێران‌دا.
لەم وتارەدا هاتووە؛ كێشه‌ی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان له ناوچه‌كانی كوردستان، به‌لووچستان و ئه‌حواز زۆر مهترسیهێنهره و كاره‌ساتباره. بۆ وێنه، له ٢٣ ژانویه‌ی ٢٠١٦، سه‌رۆكی ئیداره‌ی خه‌بات دژی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان له پارێزگای كرماشان كه شارێكی كوردنشینه، ڕایگه‌یاند كه ته‌نیا له‌و شاره‌دا، زیاتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌س گیرۆده‌ی مادده بێهۆشكهرەکان بوون. هه‌روه‌ها جێگای سرنج و ئاماژه‌یه كه به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، ٨٥ لەسەدی به‌ندكراوه‌كانی زیندانه‌كانی كوردستان به تاوانی ماده‌ی بێهۆشكه‌ر گیراون و سزادراون.
لەبەشێکی دیکەی ئەم وتارەدا هاتووە: كۆماری ئیسلامی له كاتی هاتنه سه‌ركاریه‌وه له ساڵی ١٩٧٩ تاکوو ئێستا، سیاسه‌ت و ڕوانگه و دیسکۆرس له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مادده بێهۆشكه‌ره‌كان گۆڕاوه و قوربانیانی مادده‌ی بێهۆشكه‌ر وه‌ك دوژمنی ئیسلام، مه‌ترسی له سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی و به كرێگیراوانی بیانی سه‌یر ده‌كرێن.
یاساكانی كۆماری ئیسلامی ئێران سزای له سێداره‌دان بۆ هه‌ڵگرتن و قاچاخی پێكردن ئەم ماددانە به كاردێنن كه ئه‌وه‌یش بەپێچەوانەی یاسا و په‌یمانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه. دامه‌زراندنی دادگای شۆڕش بۆ ئێعدام كردنی قوربانیانی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان كاره‌ساتێكی مرۆیی و پێشێلكردنی ڕوونی كۆنڤانسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه. كۆماری ئیسلامی له كاتی هاتنه سه‌ركاریه‌وه تاكوو ئێستا، زیاتر له ١٥ هه‌زار هاوڵاتی به تاوان و له ژێر ناوی خه‌بات دژی مادده‌ی بێهۆشكه‌ر له سێداره داوه كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی كورستانی ڕۆژهه‌ڵات و په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانن.
له كۆتایی وتارەکەشیدا نوێنەری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان _ ژنێڤ ڕیگەیاند: ئێمه خوازیارین له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به تایبه‌تی یه‌كیه‌تی ئورروپا، كۆتایی بهێنن به یارمه‌تی ماڵی و سپانسۆری به‌رنامه‌كانی پێوه‌ندیداری مادده بێهۆشكهركان له ئێران كه ده‌بنه هۆی سه‌ركوت و سێداره‌ی گه‌لانی بنده‌ست.