کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی سوڵتانی کێوەکان بەرز ڕاگیرا

17:05 - 9 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: لە بەرەبەری ساڵیادی مەرگی نا بەوەختی سوڵتانی کێوەکانی دنیا و فاتحی ئێڤرێست وەرزشوانان یادی ئەو قارەمانە کوردە بەرز ڕادەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە نزیکبوونەوە لە ساڵڕۆژی گیانلەدەستدانی ئەو قارەمانە کوردە، گرووپێک لە دووچەرخەسوارانی سامڕەندی مەهاباد یادی هەورازیان بەرز ڕاگرت.

ئەو گرووپەی دووچەرخەسواری مەودای مەهاباد هەتا سەری مەیدانیان بڕیوە.

محەممەد هەوراز کەسێک بووە کە چیای قەندیل جوانترین چیا لای ئەو بووە.

هەوراز ساڵی ٤٨ ی هەتاوی لە شاری نەغەدە سەر به کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دایک بووە.

محەممەد هەوراز لە ماوەی تەمەنیدا بە سەر چەندین چیای بەرزدا سەرکەوت و ساڵی ١٣٧٧ی هەتاوی یەکەم شاخەوانی کورد دەبێ کە به سەر چیای ئێڤێرێستدا سەر دەکەوێت.

ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی کاتێک که لەگەڵ شاخەوانی كۆچكردووی كورد موقبیل ھونەرپەژوو بە سەر كێوی گاشێربرۆمی پاكستاندا سەردەکەوتن ، كەوتە بن ڕنووی بەفر و دوای چەندین رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەكانی پاكستان، ڕێكەوتی ١٦ی خەرمانانی ٨٢ گیانی لەدەست‌دا.

هەوراز لەسەر وەسیەتی خۆی لە سوڵتان یاقووبی نەغەدە بە خاک ئەسپێردرا.

شاخەوانی ناوداری کورد، کاتێک گیانی لەدەست دا ٣٤ ساڵی تەمەن بوو، بەڵام تەمەنێک لە شکۆی لەخۆ بەجێهێشت.