کوردستان میدیا: پاش گووشارە بەردەوامەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بۆ سەر بنەماڵەی حسەینپەناهی، خوشکەزایەکی ڕامین حسەینپەناهی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی دوایین هەواڵ و زانیارییەکان شەوی ١٠ی بانەمەڕ، هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم لە شاری دێولان هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەحمەد ئەمینپەنا، زاوای بنەماڵەی حسەینپەناهی و ناوبراویان دەسبەسەر کرد.
ئاژانسی کوردپا لە زاری ئەمجەد حوسێنپەناهییەوە ئاشکرای کردووە: ئەحمەد ئەمینپەنا، یەکێک له چالاکانی سیاسی بووە و خێزانی ناوبراو، واتە نیشتمان حسەینپەناهی پاش دەسبەسەرکردنی مێردەکەی و بیستی هەواڵی ئەگەری ئێعدامی ڕامین حوسێنپەناهی دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی ئەم هەواڵە نیشتمان حسەینپەناهی کە تەمەنی ٢٥ ساڵ بووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە و کەوتووەتە بەر ئەشکەنجەی ڕۆحی ئەشکەنجەگەرانی ئیدارەی ئیتلاعات.
هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی نیشتمان حسەینپەناهی، هەواڵی گواستنەوەی ڕامین حسەینپەناهیش بۆ قەرەنتینەی زیندانی سنە بەمەبەستی ئیجراکردنی حوکمی ئێعدامەکەی بڵاو کرایەوە.
ڕامینی تەمەن ٢٢ ساڵ لە کاتێکدا بڕیارە ئێعدام بکرێت کە ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە فەرمی داوای لە کۆماری ئیسلامی کردووە، بڕیاری لەسێدارەدانی ئەم لاوە کوردە هەڵبوەشێنێتەوە.