کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە ئەکاونتی دەسبەسەرکراوەکان کەڵکاژۆ وەردەگرێت

12:19 - 21 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ئیدارەی ئیتلاعات، له ئەکاونتی ئەو کەسانەی دەسبەسەر کراون، کەڵکاژۆ وەردەگرێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە درێژەی هەوڵە سیخوڕییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر چالاکانی سیاسی و خەڵکی کوردستان، لە ئەکاونتی ئەو کەسانەی کە دەسبەسەریان دەکات،  کەڵکاژۆ وەردەگرێت.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد: "کاربەدەستانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران کاتێک چالاکێکی سیاسی یان هەر کەسێک بە تۆمەتی سیاسی دەسبەسەر دەکەن، لە ڕێگای ئەپەکانی ئەو کەسەی کە دەسبەسەر کراوە، پەیام بۆ خەڵک دەنێرن".

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و لە ڕێگای فەیسبووکی ئەو کەسەی دەسبەسەر کراوە، پەیامیان بۆ دۆستانی ناوبراو و خەڵک ناردووە.

لە ماوەی ڕابردووشدا، ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی سیخوڕی و دەسبەسەرکرانی دژبەرانی خۆی، لە ڕێگای ژمارە تەلەفۆنی ئەو کەسانەی دەسبەسەری کردوون، پەیوەندیی پێوە گرتوون.

ڕێژیم هەروەها لە ژمارە تەلەفۆنی ئەو هاووڵاتییە دەسبەسەرکراوانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کەڵکاژۆ وەردەگرێت؛ بۆ نموونە ئەپەکانی وەک: "تێلێگرام، واتس ئاپ و ڤایبێر" و باقیی تۆڕەکانی دیکەی پێ دروست دەکات.

ئەو پیلانەی ڕێژیمی ئێران لە درێژەی چالاکییە سیخوڕییەکانی بنکە و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمه بۆ کۆنترۆڵ و سەرکوتی خەڵک.