کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیم بەخشنامەیەکی ئیجباری بڵاو کردەوە

10:39 - 12 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بەخشنامەیەکی ئیجباریدا داوایان لە سەرجەم قوتابی و مامۆستای قوتابخانەکان کردووە دەبێ لە خۆپیشاندانی ١٣ی خەزەڵوەردا بەشدار بن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنان لە پارێزگای ورمێ لە بەخشنامەیەکدا داوای کردووە، کە دەبێ سەرجەم قوتابی و مامۆستای قوتابخانەکان لە خۆپیشاندانی ١٣ی خەزەڵوەردا بەشدار بن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، ئیدارەی گشتیی پەروەردە و بارهێنان لە پارێزگای ورمێ ئەو بەخشنامەیەی بۆ هەموو شارەکانی ئەو پارێزگایە ناردووە و هۆشداری داوە کە دەبێ بە ئیبجار لە خۆپیشاندانی ١٣ی خەزەڵوەردا بەشدار بن.

لەو بەخشنامەیەدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی کوردستان میدیا نێردراوە، هاتووە کە قسەکانی خامنەیی و خومەینی لە نامە و نووسراوەکانی ئیداریدا بگونجێندرێت. هەروەها مامۆستایانی قوتابخانە لە مەڕاسمی بەیانیاندا قوتابیان هان بدەن که بەشداری لە خۆپیشاندانی ١٣ی خەزەڵوەردا بکەن.