کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"یزاکا" بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە

19:12 - 23 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، پەیامێکیان بڵاو کردوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز، لێپرسراوی گشتی و ناوەندی سیاسی و دەستەی کارگێڕی و کادر و پێشمەرگە خۆڕاگرەکانی حیزبی دێموکرات،

بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، گەرمترین پیرۆزبایی یەکێتیی زانایانی ئایینیی  کوردستانی ئێران، قەبوڵ بفەرموون.

تێکۆشەرانی ڕێبازی پێشەوا و قاسملوو و شەرەفکەندیی شەهید!

حیزبی دێموکرات وەک یەکەم حیزبی مودێڕن، ڕەسالەتێکی نەتەوەیی، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمیشە جێگای شانازی و خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ئێران بووە و دەبێت، ئێستاکەش ڕاسان وەک پرۆژەیەکی چەند ڕەهەندی بووەتە جێگای هیوا و هومێدی گەلەکەمان و خەڵک هیوایان لەسەر هەڵچنیوە، ئەم پرۆژەیە نەک هەر دەتوانێت پێشمەرگە و ئەندامانی دێموکرات لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە، بگرە دەتوانێت ببێت بە پرۆسەیەکی هەمەلایەن لە سەرجەم هێزە شۆڕشگێڕەکانی کوردستان و دەتوانێت ئامانجەکانی پێشەوای نەمر و ڕێبەرانی شەهید و هەزاران شەهیدی تێکۆشەر لە ڕێبازی دێموکرات وەدی بێنێت، یەکێتییەکەمان هەمیشە پشتیوانی لە حیزبی دێموکراتی وەک ئەرکێکی گرنگی نەتەوەیی لە ئەستۆ گرتووە و هیچکات پشت لەم پشتیوانییە ناکات. جارێکی تر ۲٥ی گەلاوێژ لە هەموو ڕێبوارانی ڕێبازی دێموکرات و ڕاسانییانی بەوەفای ڕێبەرانی شەهید بەرز و پیرۆز بێت.

یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران