کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیسرائیل هەڕەشەی توندی لە ڕێژیمی ئێران کرد

10:35 - 5 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ڕوو لە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامی، هەڕەشەی توندی کرد و کردەوەکانی ئەم ڕێژیمەی مەحکووم کرد.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، ڕوو لە دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران وتی: "ئێمە دەبێ ئەمڕۆ ڕێژیمی ئیسلامی ڕابگرین، تاکوو لە داهاتوودا هیچ شەڕێک بەرۆکی هیچ وڵاتێک نەگرێتەوە".

هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا بە گاڵتەوە و بە زمانی فارسی ڕوو لە ڕێژیمی ئێران وتی: "بۆیە بە فارسی قسە دەکەم هەتاکوو باشتر لێم تێبگەن، جووجکەکان لە کۆتایی پاییزدا دەژمێرن و ئاکامی کارەکانتان دواتر ڕوون دەبێتەوە".

ئەو هەڕەشانەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە حاڵێکدایە کە ڕێژیمی ئیسلامی بە سەدان جار هەڕەشەی لە ئیسرائیل کردووە کە ئەم وڵاتە لەسەر نەخشەی جیهاندا دەسڕێتەوە.