کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان لە دیدار لەگەڵ حیزبی دێموکرات باسی لە گرینگیی ڕاسان کرد

12:36 - 2 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە دیدارە لە سەر گرینگیی ڕاسانی ڕۆژهەڵات لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی ئێران و کوردستاندا قسەیان کرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی، هەیئەتێکی یەکیەتیی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستیی "عوسمان جەعفەری" سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە،سەردانی دەستەی کارگێریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستیی "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزب پێشوازییان لێکرا.

عوسمان جەعفەری سەرەتا وێڕای سپاس لە هەیئەتی حیزبی دێموکرات، باسێکی سەبارەت بە ڕەوشی هەنووکەیی ئێران و کوردستان پێشکەش کرد و بەتایبەت ڕاسانی خۆرهەڵاتی وەک نوقتە گۆڕانێک لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازیی ئێران و کورستان زانی.

ناوبراو باسی لەوە کرد کە حەرەکەتێکی شۆڕشگێرانەیە کە بووەتە جێگای ئومێدی هەموو لایەک و پاڵپشتیکردن لەو خەباتەی بە ئەرکی هەموو نیشتمانپەروەرێکی کورد زانی.

لەبەرانبەردا، "مستەفا هیجری" وێڕای بەخێرهاتنی هەیئەتی میوان باسێکی سەبارەت بە ڕەوشی کوردستانی خۆرهەڵات و پرسی کورد بەگشتی پێشکەش کرد و وێڕای سپاس و پێزانین لە یەکیەتیی دیمۆکراتی کوردستان ، بۆ پشتیوانی لە ڕاسانی خۆرهەڵات ،ڕایگەیاند ئەم قۆناغە لەمێژووی خەباتمان، پێویستی بە هاوکاری و یەکگرتوویی هەموو لایەکمانە و دەبێ هەمووان پێکەوە، لە ڕاستای پاراستنی بەرژەوەندی باڵاکانی نەتەوەکەمان هەنگاو هەڵبگرین.

لە کۆتایی دیدارەکەدا هەردوو لایەن، لە سەر کاری هاوبەش لە نێوان هێزە سیاسیەکانی کوردستان پێداگرییان کرد.