کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکیەتیی لاوان سەردانی کۆمیتەی کێلەشینی یەکیەتیی لاوانیان کرد

13:31 - 3 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی کۆمیتەی کێلەشینی ڕێکخراوەکەیان لە چیاکانی کوردستان کرد.

شاندێکی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی "جەلال ڕەوانگەرد" سەردانی کۆمیتەی کێلەشینی یەکیەتیی لاوانیان لە چیاکانی کوردستان کرد و لەگەڵ نوێنەرانی هەڵبژێردراو بۆ کۆنگرەی ٩ی یەکیەتیی لاوان و بەشێک لە پۆلەکانی یەکیەتیی لاوان کۆ بوونەوە.

لەو سەردانە شاندی یەکیەتیی لاوان، سێمینارێکی تایبەت به نوێنەرانی کۆنگرەی ٩ی یەکیەتیی لاوان لە کۆمیتەی کێلەشین، بەڕێوە چوو.

لەو سێمینارەدا باس لە چۆنیەتی بەڕێوەچوون و ئامادەکاریی بۆ کۆنگره ٩ کرا و سەرنج و تێبینییەکان لەو بارەیەوە وەرگیران.

هەروەها لەو سەردانەدا  "جەلال ڕەوانگەرد" چەند کۆبوونەوەیەکی سیاسی ـ تەشکیلاتی لە بوارە جیاوازەکاندا و بەتایبەت خەباتی حیزبی دێموکرات و ڕۆڵی لاوان لەو بوارەدا بەڕێوە برد.

کۆنگرەی ٩ی یەکیەتیی لاوان، به کۆنگرەی "ڕاسانی لاوان" بە دروشمی "یەکخستنەوەی هێز، لەپێناو بەهێزترکردنی ڕاساندا" ناودێر کراوە و بەڕێوە دەچێت.