کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکەم بەرهەمی ژنە شاعێرێکی کورد چاپ و بڵاو کرایەوە

11:05 - 23 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: لە شاری مەریوان زایەڵەی ژنە شاعێرێک، تێکەڵ بە زایەڵەی پاییز و زرێبار بوو و یەکەم بەرهەمی ئەو ژنە شاعێرە بە کتێبخانەی ئەدەبی کوردی زیاد کرا.

ژنە شاعێری کوردی مەریوان، "بەیان حوسێنی"، یەکەم بەرهەمی شێعریی خۆی بە ناوی "شنەی بەیان" چاپ و بڵاو کرد.

بەیان حوسێنی کە لە ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی، لە شاری مەریوان لە دایک بووە، نزیک بە ٧ ساڵە لە بوارە ئەدەبییەکان بەگشتی و بەتایبەت لە بواری شێعردا چالاکی دەکات.

کۆمەڵەشێعری "شنەی بەیان"، بەرهەمی چوار ساڵ زەحمەت و تاقیکاریی ئەم ژنە شاعێرەیە، کە لە یەکەم مانگی پاییزی ئەمساڵدا کەوتە بەر چاوی خوێنەران و هۆگرانی شێعر و ئەدەبی کوردی.

ئەم کۆمەڵەشێعرە کە ٦٧ شێعر و ٩٢ لاپەڕەی لە خۆ گرتووە، نێوەڕۆکی شێعرەکانی زیاتر سۆزداری و کۆمەڵایەتین و دەرخەری هەستی ناسکی ژنانی کورد بۆ ژیان و کۆمەڵگان.