کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکەمین کتێبی شێعری منداڵان بە زاراوەی "لەکی" هاتە بازاڕەوە

12:16 - 9 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر یەکەمین کتێبی شێعری منداڵان بە زاراوەی "لەکی" بەڕێوەچوو.

ڕوژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٧ی خەرمانان، لە هۆڵی وەحدەتی زانکۆی هونەری کرماشان، ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر یەکەمین کتێبی کۆمەڵەشێعر بۆ منداڵان بە زاراوەی "لەکی"، بەڕێوەچوو.

ئەم کتێبە بە ناوی "مەلۊچکە زەردە"، کە لە لایەن شاعیری لاوی کرماشانی، "موجتەبا کارخاهیـ"ـیەوە نووسراوە، بە بەشداری و ئامادەکاریی ناوەندی "وارین"، چالاکانی فەرهەنگی کرماشان و میوانانی شارەکانی دیکەی کوردستان، پەردەی لەسەر لادرا.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کورتەفیلمێک لەسەر کتێبەکە، بڵاو کرایەوە.

هەروەها لە درێژەدا، چەند وتەیەک لە لایەن "مەیسەم خورانی"، "ڕەزا مەوزوونی" و "جەلیل ئاهەنگەرنژاد" پێشکەش کرا و چەند شێعرێک لە لایەن منداڵانەوە خوێندرایەوە.