کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران ٢ قاتی نێونجی هەموو جیهان خانووی چۆڵی هەیە

11:55 - 22 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: یەکێک لە کاربەدەستانی ڕێژیم باسی لە زیادبوونی خانووی چۆڵی لە ئێران کردووە و وتوویەتی کە ئەم خانووانە ٢ قاتی نێونجی هەموو جیهانە.

"حیسام عەقبایی"، جێگری سەرۆکی یەکیەتیی ڕاوێژکارانی خانووبەرە وتوویەتی: "نێوەنجی خانووی چۆڵ لە وڵاتانی پێشکەوتوو، ٥ تا ٦ لەسەدە، لە حاڵێکدا ئێستا ئەم ڕێژەیە لە ئیران ١٠ لەسەدە کە دەبێ لە ئێستادا پێش لە هەموو شتێک هەوڵ بدەین کە ئەم ڕێژەیە بە نزمترین ئاستی خۆی بگات".

"عەقبایی" هەروەها لە درێژدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بوونی ٥ تا ٦ لەسەد خانووی چۆڵ ئاساییە، بەڵام بوونی ١٠ لەسەد خانووی خاڵی لە وڵاتدا ڕێژەیەکی زۆرە و لە ئێستادا ئێران ٢ قاتی نێونجی هەموو جیهان خانووی چۆڵی هەیە.

ئەمانە لە کاتێکدایە کە باندە نادیارەکانی بازاڕی خانوبەرە، لە ڕێگەی خانووە بەتاڵەکانیانەوە بازاڕی خانوبەرەیان گرتووەتە دەست و نرخەکان دیاری دەکەن. هەروەها زۆرجاریش ئەم باندانە سەر بە لایەنێکی مافیایی ڕێژیمن.