کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران لە بواری کارەوە پلەی ١٢٨ی لە نێوان ١٩٠ وڵاتدا هەیە

12:27 - 10 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: بەپێی ڕاپۆرتی بانکی جیهانیی کار، ئێران لە بواری کار و پیشەوە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە نێوان ١٩٠ وڵاتدا، پلەی ١٢٨ـەمین هەیە.

بانکی جیهانی لە سێمینارێکی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی کار و پیشە لە وڵاتانی جیهاندا، کە لە ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی خەزەڵوەردا بەڕێوەچوو، لە نێوان ١٩٠ وڵاتدا، ئاماژەی بە هەبوونی ئێران لە پلەی ١٢٨ـەمدا کرد.

پێگەی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا ١٢٤ بوو، کە بە نیسبەت ساڵی ٢٠١٥ ، ٧ پلە دابەزینی بۆ خۆوە بینیوە.

بانکی جیهانی بۆ پۆلێنبەندیی وڵاتەکان بەپێی شوێنی کار و پیشە ١٠ پێوەریان دیاری کردووە، کە بریتین لە: دەسپێکی کار و پیشە، گرتنی مۆڵەتی بیناسازی، دەسڕاگەیشتن به کارەبا، تۆمارکردنی خاوەنداریەتی، وەرگرتنی ئیعتبار، پشتیوانی لە خاوەن پشکەکان، دانی ماڵیات، بازەرگانیی دەرەوەی سنوور و بەڕێوەبردنی گرێبەست و مایەپووچی.

پێشتریش، ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئابووریی مەجلیسی ڕێژیم، دۆخی کار و پیشەی لە ئێرانی بە تەماوی ناو بردبوو.

 تەماویبوونی دۆخی کار و ئەوەی کە بەرهەمهێنەران و  چالاکانی ئابووریی ئێرانیش لەوم دۆخەدا کار دەکەن، بووەتە هۆی ڕاگیرانی چالاکیی ئابووریی ئەوان، کە ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی ڕێژیمی ئێرانیش لە بەهاری ئەمساڵدا دانی پێدا نابوو.