کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران لە بەفیڕۆدانی ئاودا، پلەی یەکەمی هەیە

12:03 - 20 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: بەرپرسی ڕێکخراوی ژینگەی ڕێژیم، سەرەڕای نیگەرانی دەربڕین لەمەڕ ڕۆچوون و بەفیڕۆچوونی ئاو لە ئێراندا، به شێوازێکی ڕەخنەگرانەوە وتی: ئێمە پارێزەرێکی باش بۆ بەرەکانی داهاتوو لە بیاڤی سەرچاوە ئاوی، خاک، گیا و ئاژەڵەکاندا نین.

عیسا کەلانتەری، بەرپرسی ڕێکخراوی ژینگەی ڕێژیم، سەرەڕای دانپێدانان بەم راستییەدا که ئێرانییەکان پارێزەرێکی باش بۆ بەرەکانی داهاتوو نین، باسی لە پلەی یەکەمی ئێران لە بەفیڕۆدانی ئاودا کرد و وتی: "جوان نییە کە وڵاتی ئێمە لە ڕۆچوون و بەفیڕۆدانی ئاودا یەکەم بێت."

ناوبراو هەروەها وتی: "ئێمە ستەممان لە ژینگە کرد و پارێزەری سەرچاوە و سامانەکان بۆ بەرەی داهاتوو نەبووین، هەموو شتێکمان بەس بۆ ئەم بەرەیە دەویست، ئەو زەربانەی ئێمە لە بەرەی داهاتووی ئەدەین، بە هۆی ئاکارە نادروستەکانمانەوە. "

کەلانتەری به ئاماژهدان به قوربانی بوونی ژینگه له بەشەکانی خودکەفاییدا باسی لە کێشە و سەختییەکان بۆ دۆزینەوەی شوێن لە ڕاستای ڕێکخستنی پیشە و یەکەکاندا کرد؛ ناوبراو لەمبارەوە، ئاماژەی بە وزەگەی ڕەجایی کرد که به وتەی ئەو، هۆکاری پیسبوونی ٢٠ لەسەدیی شارەکانی تاران و کەرەجە.

بەرپرسی ڕێکخراوی ژینگەی ڕێژیم سەرەڕای دانپێدانان به چالاکییە وێرانکەرەکانی ڕۆژەکانی ڕابردوو وەک بڕین و قاچاخ کردنی دارەکان و بەرهەمهێنانی خەڵووز و فرۆشتنی دارەکان لە دارستانەکانی زاگرۆس، هۆکاری وشکبوونی ٣٠ تا ٣٥ لەسەدیی دارستانەکانی زاگرۆسی بۆ هۆکاری مرۆیی گەڕاندەوە.

وێرانکردن و لەناوبردنی دارستانەکانی زاگرۆس لە ڕۆژانی رابردوودا لەلایەن ناوەندەکانی وەک سپای پاسداران و دەستوپێوەندییەکانی زیادی کردووە و ئەمە کاردانەوەی بەرچاوی چالاکانی ژینگەپارێزیی بەدواوە بووە.