کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران لە خەمناکترین وڵاتانی جیهانە

13:42 - 17 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: بەپێی ڕاپۆرتی جیهانیی شادمانی، ئێران لە نێوان ١٦٥ وڵاتی جیهاندا، لە پلەی ١١٧هەمدا جێی گرتووە.

بەپێی ڕاپۆرتی جیهانیی شادمانی کە بە شێوەی ساڵانە، لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە لە لایەن ''ڕایەڵەی بەرینبوونی گەشەی نەگۆڕی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانـ''ـەوە بڵاو دەبێتەوە، لەسەر خەمناکترین و شادترین وڵاتان دەکۆلێتەوە و ئیمتیازی هەر وڵاتێک بەپێی ڕادەی خەم و شادی لەو وڵاتانەدا تاوتوێ دەکات.

لەم ئینفۆگرافییەدا، ئیمتیازی ١٠ شادترین وڵات و ئیمتیازی سیفر خەمناکترین وڵات لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە پیشان دەدات کە بەم پێیە، ئێران بە ئیمتیازی ٤.٥، لە نێوان ١٦٥ وڵاتدا لە پلەی ١١٧هەمدا جێی گرتووە.

لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندەکان، ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ ڕێژەی بێکاری، هەژاری و گرانی پەرە دەستێنێت و بەم هۆیەوە خەڵکی ئێران تووشی خەمۆکی بوونە و هیچ دڵخۆشییەکیان نەماوە.

هەروەها وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیمی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە یەک ساڵی ڕابردوودا، ١٠٠ هەزار کەس هەوڵی خۆکوژییان داوە.

بەرزبوونەوەی ئاماری خۆکوژی لە ئێراندا دەرخەری ئەوەیە کە بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی ئێران بەهۆی ئەم دۆخەنالەبارەی کە بە سریاندا سەپاوە، هیوایان بە ژیان نەماوە و ئەمە لە لایەن کاربەدەستانی ڕێژیمەوە هیچ گرینگییەکی پێ نادرێت.