عه‌لی عه‌ونی
له كورده‌واریی خۆماندا قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێ: یه‌كێك حه‌زی له خواردنی گۆشتی كه‌ربوو، ده‌یگوت گوێچكه‌كانی وه‌ك كه‌روێشكن!!
له دوایین هه‌ینیی مانگی ڕه‌مه‌زان كه فارسه‌كان ناویان لێناوه ڕۆژی قودس، حوسێن سه‌لامی جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوبردنی كوردستان و ئیسراییلی كردووه. جارێ له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆ له‌ناوبردنی ئیسراییل، له‌وه‌تای كۆماری ئیسلامی هاتووه‌ته سه‌ركار، درووشمی ئیسراییل ده‌بێ له‌ناو بچێت، هه‌ر له‌كاردا بووه. به‌ڵام قه‌ت ڕۆژێك ئێران یا نه‌یتوانیوه كارێكی جیدی بكات، یا خود نه‌یویستووه زیانێكی جیددی له ئیسراییل بدات. كه من پێموایه كاربه‌ده‌سته فارسه‌كان زۆر له‌وه عا‌قڵترن كه توخنی ئیسراییل بكه‌ون، ئه‌گینا خۆتان ده‌ڵێن سه‌دان هه‌زار مووشه‌كمان هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی ئیسراییل، ئه‌دی چاوه‌ڕێی چی ده‌كه‌ن، واته ئیسراییل ئه‌و پارووه ئاسانه نیه كه فارسه‌كان بتوانن به سانایی قووتی بده‌ن.
به‌ڵام له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانیان بۆ سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها وێناندنی به ئیسراییل، ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت كارنامه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌ی ڕابردووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر پاك و خاوێنه و هه‌رگیز نه‌بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ ده‌رودراوسێكانی.
سیاسه‌تمه‌دارانی هه‌رێمی كوردستان زۆر واقێعبینانه، له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ وڵاته داگیركه‌ره‌كه‌ی كوردستان په‌یوه‌ندییان هه‌بووه، هه‌رگیز له دیوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌وڵ نه‌دراوه ئاسایشی ئه‌م وڵاتانه تێك بدرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به ده‌یان جار و به ده‌یان شێوازی جۆراوجۆر هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دراوه چ به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به بوردمان كردنی گوند و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و چ به شێوه‌ی ناردنی خۆكوژ و چ به هاندانی هێزگه‌لی ناوخۆیی به ناو كورد و چ له ڕێگای حكوومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و به دانانی ئابڵۆقه‌ی ئابووری و عه‌سكه‌ری و سیاسی له سه‌ر كوردستان،
گومانی تێدا نیه كه حكوومه‌تی فارسه‌كان كه ده‌یانه‌وێت به زۆری و تۆپزی به حكوومه‌تی ئێرانییه‌كانی له قه‌ڵه‌م بده‌ن، له ناو خۆیدا له ناكۆكی و پارادۆكسدا ده‌ژیت. جارێ ئه‌وان بۆ به‌رده‌وامی‌دان به كه‌شی ئه‌منی و پولیسی له ئێران‌دا، هه‌میشه پێویستیان به دوژمنێكی خه‌یاڵی و وه‌همی هه‌بووه، چوونكه ده‌سه‌ڵاتی فارسه‌كان ده‌سه‌ڵاتی كه‌مینه‌یه به سه‌ر زۆرینه‌ی غه‌یری فارس‌دا، هه‌ر له ئازه‌ری و كوردستانی وبه‌لووچ و عه‌ره‌ب بگره هه‌تا گیله‌كه ته‌به‌رستانییه‌كان، كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌م هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وانه به ڕێگای ئه‌منی نه‌بێت ناكرێت. ئه‌مه‌ش نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نه كه حكوومه‌تی فارسه‌كان له كۆنه‌وه پێیه‌وه ده‌ناڵێنن.
جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران به بیانووی شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان ئێران (حدكا) له ناو شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئه‌م هه‌ڕه‌شه تونده‌ی كردووه، حكومه‌تی فارسه‌كان به‌جێگای ئه‌وه‌ی به‌دوای هۆكاره‌كانی ناڕه‌زایه‌تیی گه‌لانی نێوخۆی ئێران‌دا بگه‌ڕێت، كه ته‌نانەت له زۆر ڕووه‌وه خودی فارسه‌كانیش له‌و حكومه‌ته ڕازی نین، به‌جێگای ئه‌وه‌ی به‌دوای چاره‌سه‌ر له نێو خۆیدا بگه‌ڕێت، هه‌ڵده‌ستێت به خۆ گیڤ كردن و هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه له‌سه‌ر كوردستان. ئه‌وه هه‌رێمی كوردستان نیه كه بووه‌ته هۆی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی چه‌كداری له نێوخۆی ئێران‌دا، به‌ڵكوو ئه‌وه كه‌ڵه‌كه بوونی گرفتە چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ژێرده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداریی فارسه‌كانه.
ده‌وڵه‌ت و كه‌سه شكست خواردووه‌كان، بۆ گه‌ڕان به دوای هۆكاری شكستیان، هه‌میشه به دوای تاوانباردا ده‌گه‌ڕێن، بۆ ئه‌وه‌ی گوناحی خۆیان بخه‌نه ملی كه‌سێك، ئه‌گینا سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ئاسایشی جیران ئاسایشی ئێمه‌یه‌بووه، مافی خه‌بات بۆ ئازادی له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بۆ گه‌لی ئێمه پارێزراوه، به‌ڵام خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن چۆن ئه‌و مافه به‌ده‌ست دێنن.
به‌ڵام بۆ ئه‌وان كوردستان له هه‌ر شوێنێك پێش بكه‌وێ ده‌بێ پێشی پێ بگیرێت. هه‌ڕه‌شه‌ی حوسێن سه‌لامی له‌به‌ر خه‌باتی ڕۆژهه‌ڵات نیه به‌ڵكوو له‌به‌ر له‌دایكبوونی كوردستانی سه‌ربه‌خۆیه.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە