کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران پلەی ٦٩ی لە بواری تەندروستیدا هەیە

13:29 - 3 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: بەپێی پێوەری تەندروستی کە "بلۆمبێرگ" ئەنجامی داوە، ئێران ٦٩ـەمین وڵاتی جیهانە.

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی "بلۆمبێرگ" کە لە بواری تەندروستی لە وڵاتانی جیهاندا ئەنجامی داوە، ئێران لە ساڵی ٢٠١٩دا پلەی ٦٩ی هەیە.

ئەو پلەبەندییە لە نێوان ١٦٩ وڵاتی جیهاندا ئەنجام دراوە.

کانادا پلەی ١٦ی هەیە، ئامریکا ٣٥ و ئیتالیا، ئیسلەند و ئیسپانیا پلەی یەکەم هەتا سێهەمیان هەیە.

لەو لێکۆڵێنەوەیەدا، "هیوا بە ژیان، ڕێژەی جگەرەکێشان، قەڵەوی" و هەروەها دەستپێڕاگەیشتن بە ئاوی خاوێن وەک پێوەر کەڵکیان لێ وەرگیراوە.

لە ئێراندا پێوەرە تەندروستی و دەرمانییەکان لە ئاستێكی باشدا نییە و دۆخێکی خراپی هەیە. ژێرخانی سیستمی بێهداشتی و دەرمانیی ئێران پێویستیی بە بودجە هەیە کە ئەو تێچوویەش دابین ناکرێت.

تەندروستی لە ئێراندا لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوو، تەنیا کەرەستەیەک بووە بۆ بواری ئابووری، نەک بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگا و تەندروستیی خەڵک.

نەبوونی خزمەتگوازیی پزیشکی، هەڵەی پزیشکی، کەمیی دەوا و دەرمان، تێچووی گرانی نەخۆشخانەکان و کێشەی دیکە، هەڕەشە لە گیانی هاووڵاتییان دەکات.