کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران پلەی یەکەمی لە داڕزینی خاکدا هەیە

10:59 - 30 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: ساڵانە ٢ میلیارد تۆن لە خاکی ئێران تووشی داڕزین و لەنێوچوون دەبێ و ئەمەش وای کردووە کە ئێران پلەی یەکەمی جیهان لە بواری داڕزینی خاک وەدەست بێنێت.

حسەین بەشارەتی سەرۆکی ئەنجومەنی زانستەکانی خاک لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیلنا وێڕای ڕەخنەگرتن لە نەشیاوی و بەڕێوەبەریی نادرووستی دەزگا پێوەندیدارەکان وتوویەتی: ساڵانە سەدان هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی بەهۆی گرینگی‌پێنەدانی بەرپرسان لەنێو دەچێت.

بەوتەی ناوبراو نیزیک بە یەک لەسەر چواری پانتایی ئێران کە دەکاتە ٤٣ میلیۆن و ٧٠٠ هەزار هێکتار، بیاوانە و بەو پێیەی کە هەرێمی جوغرافیایی ئێران وشک و نیوە‌بیاوانییە بۆ پێکهاتنی ١ سانتی‌مێتر خاکی بەکەڵک ٤٠٠ ساڵ کات پێویستە!

ناوبراو دەڵێ: هۆکاری سەرەکی داڕزینی خاکی ئێران هۆکارە مرۆییەکانە نەک هۆکارە سرووشتییەکان.