کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەردۆغان: سەری کوردەکان پان دەکەینەوە

17:53 - 27 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر بەشێک لە خاکی کوردستان درێژەی هەیە و سەرکۆماری تورکیەش هەڕەشەکانی دژی نەتەوەی کورد چڕتڕ دەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەر، "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرکۆماری تورکیە هۆشداری بە "هەسەدە" (HSD) داوە کە هەتا ١٢٠ کاتژمێری دیکە، شوێنەکانی خۆیان بەجێبێلن.

ئەردۆغان سەرەڕای ئەوەیکە، هۆشداری داوە هێزە کوردییەکان شوێنەکانی خۆیان بەجێبێڵن ڕاشیگەیاندووە ئەگەر ئەو کاره نەکەن" سەریان پان دەکەینەوە".

ناوبراو جەختی کردووەتەوە ئەگەر لەگەڵ "پوتین" سەرکۆماری تورکیە لەبارەی حزووری ئەرتشی سووریە لەو وڵاتەدا نەگەینە ڕێککەوتنێک "تورکیە نەقشەی خۆی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە".

 دەوڵەتی تورکیە دوای ڕاگەیاندن و خۆئامادەکردنی چەند ڕۆژه بۆ هێرش بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا عەمەلیاتی خۆی بە ناوی عەمەلیاتی "کانیی ئاشتی" دەست پێکرد.

ماوەی ٩ ڕۆژە هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر بەشێک لە خاکی کوردستانی درێژەی هەیە.

سەرەڕای ئەوەیکە ئامریکا و تورکیە لەسەر ئاگربەس لە کوردستانی ڕۆژئاوا ڕێککەوتبوون بەڵام ئەو ئاگربەسە یەک لایەنه، لە لایەن تورکیەوە پێشێل کرا.