کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامان و دڵسۆزانی حیزب هاوخەمی خۆیان لەگەڵ حیزب دەربڕی

11:17 - 18 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: جیا لە پەیوەندییە تێلێفۆنییە بەردەوامەکانی دڵسۆزان و خەمخۆرانی کوردستان لەگەڵ حیزب، ئەندامان و لایەنگرانی ڕێبازی دێموکراتیش بە ناردنی پەیام ەاوخەمی خۆیان لەپێوەندی لەگەڵ شەەید بوون و بریندار بوونی پۆلێک لە پیشمەرگەکانی حیزب دەربڕیوە.

بەشێک لەم پەیامانە بەم چەشنەیە:

پەیامی تەشکیلاتی نھێنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەریوان

  باشترین پاداش بۆ شەھیدان درێژەپێدانی ڕێگایانە (شەھید قاسملوو)

 بزاڤی ڕزگاریخوازانەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەسەر بنەمای زۆر چەمکی ئینسانی و پێشکەوتووخوازانە بەدرێژایی مێژووی خۆی ھەڵگری چەند پەیام بووە؛ یەکەم خەبات لەپێناو ئازادی و دادپەروەری، مافی نەتەوایەتی و دووھەم فیداکاری و خۆبەختکردنی باشترین ڕۆڵەکانی لەو پێناوەدا.

حیزبی دێموکرات وەک نوێنگەی داواکارییە نەتەوەییەکان بەدرێژایی تەمەنی خۆی ئامانجی دەسەڵاتەکانی ئێران بووە و لەو پێناوەدا تێچوویەکی زۆری داوە.

ھەلومەرجی ئێستای خەباتی ڕۆژھەڵات لەژێر کاریگەری گۆڕانکارییە ژیئۆپۆلیتیکییەکان و پارسەنگی ھێز و دۆخی نێوخۆیی ھێزە سەرەکییەکانی نێو بزووتنەوەی کوردایەتی ئەوە دەخوازێت گۆڕانێکی جیددی و بنەمایی لە شێوازی خەبات و ھەڵسوکەوتی ئەحزابی سیاسیدا بکرێت.

بە سەرنجدان بە ئەزموونی بزووتنەوەی کورد لەگەڵ سیستمی کۆماری سێدارەی ئیسلامی بەو ئامانجە دەگەین کە ئەم ڕێژیمە بەتەنیا زمانی زەبروزەنگ ئەناسێت و ھەرجۆرە پاسیڤ بوونێک لەئاست ستراتیژی سەرکووتکەرانەی ئەودا تەنیا خەساری مرۆیی زیاتر ئەکات و دابەزینی ورەی خەڵک و بێ‌ھیوایی کۆمەڵگای ڕۆژھەڵاتی لێ ئەکەوێتەوە، بۆیە زۆر پێویستە لەسێبەری وێژمانی ڕاسان و لەپێناو ستراتیژی شاخ وشاردا ھێزی گەورەی دێموکرات لە ھەرێمێکی باشتر و ئەمنتر بگەڕێت بۆ ژینگەی سیاسی و پێشمەرگانەی خۆی و فەزایەکی کراوەتر بکاتەوە.

ئێمە وەک تەشکیلاتی نھێنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەریوان وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی خۆمان بۆ شەھید و برینداربوونی پۆلێک لە ئەندامانی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات بە پێویستی ئەزانین ئەم کارەساتە ڕاچەنینێک بێت بۆ کۆی ئەحزابی سیاسی و ببێتە دەلاقەیەک بۆ گۆڕانکاری لە تاکتیکەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان

ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە مەریوان

ئەو رێگایەی من بۆی کوژرام

 لە ناو گۆڕیشدا دڵنیام

 کە ئێوەی شۆڕشگێڕی کورد

 ونی ناکەن خوێن و ەیوام

لێپرسراوی گشتی کاک مستەفا ەیجری

ئەندامان کادران و پێشمەرگە خۆنەویستەکان

هەر وەک ئاگادار کراینۆ سەر لە بەیانی رۆژی ۱۷ی خەرمانان، تۆپ و موشەکی رق‌وقینی دوژمنی خوێنمژی پەت و سێدارە بنکەکانی دێموکراتیان لەناو جەرگی ەەرێمی کوردستان کردە ئامانج کە بە داخ وکەسەری زۆرەوە شەەید بوون و بریندار بوونی چەند ەاوڕێ و تێکوشەری گەلەکەمانی لێکەوتەوە.

ئەم کارە قێزەونانەی جمەوری دیکتاتۆری ئێران ئەوەل جار نییە و دواجاریشان نابێ ەەر بۆیە وەک ئەندامە نەێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئامادەیی خۆمان بۆ ەەر جۆرە پلانێک بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەەیدانمان دەرئەبڕین و بە رۆح و جەستە لە ئامادەباشی تەواوداین.

ەەر لێرەشەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی شەەیدان و بنەماڵەی دێموکراتی مەزن ئەکەین و ەیوای سڵامەتی بۆ بریندارانی ئەخوازین و دەستی برایەتیتان ئەگوشین.

بەرز و پیرۆز بێت یاد و ناوی شەەیدان

رۆحیان شاد بێت، رێگا و رێبازیان پر رێبوار

ئەندامانی نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بانە

۱٨ی خەرمانانی ۲۷۱٨

ئە م جارەش دەستی چەپەڵی تیرۆر لە جەمارانی پڕدرۆ، بێبەزەییانە کوردستانی کردە ئامانج؛ وەک پیشەی لە مێژینەی خۆی دەستی دایە رەشەکوژی و تێرۆر، ئەمجارەش کۆیە و دێموکراتی سەربەرزی کردە ئامانج و جارێکی تر دڵی بە هەزار جار بریندارمانی بریندار کرد؛  پۆلێک لە باشترین کەسەکانی لێ ئەستاندین و خەمباری کردین.

ئاسمانی کوردستان خوێنی لێئەبارێ. ئاخۆ بە چ تاوانێک تەنیا بە تاوانی کورد بوون و ئازادیخوازی؟ هەر لێرەوە پڕ بە دڵ و بە ناخی پڕ لەئاخمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانی تازەمان دەکەین و خۆمان بە بەشداری خەمیان دەزانین و جارێکی تر بەڵێن نوێ دەکەینەوە تا کێوە گەردەن کەشەکانی کوردستان وا قامەت بەرز و خۆڕاگر بن، ئێمەیش وەک خە ڵکی نییەر مەکۆی دێموکرات وەفادار بە رێبازی قازی و قاسملوو و شەرفکەندی و دێموکرات بین.

پێویستە لێرەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵەی حوسین پەناهی و مۆرادی بکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

لەلایەن خەڵکی نییەری هەمیشە دێموکراتەوە