کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی بنەماڵەی حیزبە سیاسییەکان بانگهێشتی ئیتلاعات دەکرێن

11:07 - 9 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری پاوە، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا.

ڕۆژی شەممە، ٦ی ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "محەممەد محەممەدی" تەمەن ٧١ ساڵ و "حەمدییە ڕەئووفی" تەمەن ٦٧ ساڵ، بانگهێشتی ئیتلاعاتی شاری پاوە کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاووڵاتییە بەساڵاچووە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە، لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکیی کوڕەکەیان کە ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران لە دەرەوەی وڵاته، لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە بەساڵاچووە، پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە، ئازاد کراون.