کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز پیرۆزبایی ٢٥ی گەلاوێژیان کرد

17:18 - 27 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری سەقز پەیامێکیان بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان

زیندانییە خۆڕاگرەکان

پێشمەرگەکانی شاخ و شار

نیشتمان پەروەران و ئازادیخوازانی کوردستان

لە شاری سەقزی هەمیشە دێموکراتەوە سڵاوی گەرمی خۆمانتان پێشکەش دەکەین .

جێژنی ۲٥ی گەلاوێژ، لە هەموو خەڵکی کوردستان و بەتایبەت ئێوە و هەمووی ئەو کەسانە کە بە سەخاوەتەوە ئامادەن نرخی گەیشتن بە ئازادی بدەن پیرۆز بێت .

۲٥ی گەلاوێژ، شکۆی دەستپێکی خەباتی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە، لە چوارچێوەی حیزبێکی ئاشتیخواز و سەردەمیانەدا .

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، توانی لە بەرانبەری داگیرکەرانی دڕندەی توتالیتێردا بەرگری لە مان و مەوجودییەتی نەتەوەی کورد بکات و پارێزەری بایەخە ئینسانی و ئەخلاقییەکان بێت .

ئێمە وەک هەمیشە شانازی بە مێژووی زێڕینی حیزبەکەمانەوە دەکەین و لەم ڕۆژە پیرۆز و مێژوییەدا سەری کڕنۆش لە بەرانبەر شەهیدان و بنەماڵەکانیان دادەنوێنین و لە هەمانکاتدا، بەڵێنیی وەفاداری و درێژەدانی خەبات، لە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان و کورددا دووپات دەکەینەوە .

نەمری بۆ شەهیدان ، سەرکەوتن بۆ کوردستان

مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی تیرۆریست و ئینسانکوژی ئاخوندی

ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری سەقز