کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ پەیامێکیان بڵاو کردەوە

11:20 - 20 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ، بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی حەماسەی کێلەشین و لە ساڵوەگەڕی ئەم حەماسەیەدا، پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئەمڕۆ یەک ساڵ بە سەر حەماسەی کێلەشیندا تێدەپەڕێت. یادی شەهیدانی ئەم حەماسەیە لە زۆربەی ڕۆژەکانی ئەمساڵەدا لە مێشکماندا هاتوچۆی کردووە. بەڵام ئێمە کە خۆمان بە قوتابی و ڕێڕەوی ڕێبازی شەهیدی نەمر، دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو دەزانین، وانەی ئەو هەموو کاتە لە مێشکماندا دەزرینگێتەوە و بووەتە ڕووناککەرەوەی ڕێگای خەباتی دواڕۆژمان، کە دەفەرمێت: "ئێمە بۆ شەهیدان ناگرین و ڕەش ناپۆشین، تەنیا سپاس لە شەهیدانمان درێژدانی ڕێگای ئەوانە".

بۆیە ئێمەش بە یادی ئەم شەهیدانە ورەمان بەرزتر دەبێت و سوورین لەسەر ڕێبازی پیرۆزی ئەوان.

وانەیەک کە ئەم شەهیدانە بە ئێمەیان دا ئەوە بوو کە تا دوایین چرکەی ژیانیان لە بەرانبەر هێزی زۆر و بۆر و پووشاڵیی ڕێژیمی فاشیستی و سپای ترۆریست وەستانەوە و بەرگرییان لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان کرد.

بە بنەماڵەی سەربەزی شەهیدانی حەماسەی کێلەشین و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بەڵێن دەدەین، ئێمەش لەم خۆڕاگری و قارەمانەتی و باوەڕە قووڵە بێوێنەیەی ئەوان وانەمان وەرگرتووە و تا دوایین دڵۆپی خۆێنمان ڕێگایان درێژە دەدەین یان سەردەکەوین یان وەک ئەوان گیانمان فیدای ئەم ڕێبازە پێرۆزە دەکەین.

سەرکەوێ و بەردەوام بێت ڕاسانی شار و شاخ

ڕووڕەشی بۆ ڕێژیمی فاشیست و سپای تێرۆریست

کۆمەڵێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ

۲۰ی گەلاوێژی ٢٧١٩ی کوردی