کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ئەوێهەنگ پەیامێکیان بڵاو کردەوە

12:29 - 25 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی ئەوێهەنگ، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، پەیامێکیان بڵاو کردەوە و یادی ٧٤ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتیان بەرز و پیرۆز ڕاگرت.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

به ناوی خاکی پیرۆزی نیشتمانم کوردستان،

سڵاو و هه‌زاران سڵاو له شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری، به تایبه‌ت شه‌هیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

ئێمه پێشمەرگەکانی شار، ئه‌ندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له ناوچەی ژاوەرۆ، گوندی "ئەوێهەنگ" له "کوچکه سوور"ی سه‌ربه‌رزه‌وه، هه‌زاران چەپکه گوڵی گه‌لاوێژ، به بۆنه‌ی ۷۴ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزب و ۷۴ ساڵ خه‌باتی پڕ له سەروەری و بێوچان، ئاراستەی هەموو شەهیدان و بنەماڵەی ئازیزیان و هەموو کادر و پێشمەرگه و ئەندامانی ئەو حیزبه دەکەین.

به ئەرکی خۆمانی دەزانین، دیسانەوە لەگەڵ ڕێبەرە مەزنەکانمان و حیزبەکەمان پەیمانی وەفاداری نوێ بکەینەوە.

هەر بۆیە لێرەوە دەڵێین که بەڕێز کاک "مستەفا هیجریـ"ـی خۆشەویست، بۆ هەر ئەرک و فەرمانێک لە لایەن ئێوەوه ئامادەین و هەتا دوایین هەناسەکانمان وەفادارین بە ڕێبازی مەکتەبی پێشەوامان.

بژی کوردستان.

بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

پیرۆز بێت ۲۵ی گەلاوێژ.

لاوانی دێموکراتی کوچکه سوور

ئه‌وێهەنگ