کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمان نوێ دەکەنەوە

12:23 - 24 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: قارەمانانی دێموکرات لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەردەوام پەیمانی وەفاداری بە ڕێبازی شەهیدان نوێ دەکەنەوە و چالاکیی تایبەت بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان، بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغیی تایبەت لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی کورد و کوردستان پەیمان نوێ دەکەنەوە.

لەو پێوەندییەدا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ناوچەی مەگەوەڕ و تەرگەوەڕی ورمێ، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی لەسەر درێژەدانی ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە، کە هەتا وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدان درێژەدەری ڕێگایان دەبن.

هەروەها ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات جەختیان کردووەتەوە، کە ئێمە پەیمان لەگەڵ مەکتەبی پێشەوا نوێ دەکەینەوە و موژدە بە تێکۆشەرانمان دەدەین، کە بە هەنگاوێکی بەبڕشت پشتیوانیی لە خەباتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین.