کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامانی لەشی کچە کوردێک، ژیانی بە شەش کەسی تر بەخشی

11:32 - 3 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: کچێکی گەنجی خەڵكی شاری سنە کە لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا تووشی مەرگی مێشکی ببوو، بە بەخشینی ئەندامانی جەستەی، ژیانی نوێی بە ۶ کەسی دیکه بەخشی.

''کیژان مەلایی''، تەمەن ۱۷ ساڵ، به هۆی بەرکەوتنی "ترۆما" و به‌هۆی دابەزینی ئاستی هۆشیاری، له نەخۆشخانەی "کەوسـەر"ی سنه خەوێندرابوو.

پاش ٣ ڕۆژ له خەواندنی ئەو کچه کوردە لە نەخۆشخانە، درکەوتنی زەربەی مێشکی پشتڕاست کرایەوه.

بنەمالەی ئەو کچه به ئاگاداربوون له بارودۆخی کچەکەیان به ڕاوێژکردن لەگەل دوکتورەکان، لە هەڵمەتێکی مرۆییانەدا، بە بەخشینی چەند بەشێک لە جەستەی کچەکەیان، ژیانێکی نوێیان بە شەش کەسی دیکە بەخشی.

پێشتریش، بنەماڵەی ''مۆبینا خاتروەیسی''، خەڵکی شاری بیجاڕ، لە هەوڵێکی مرۆڤدۆستانەدا، ئەندامی جەستەی مندالەکەیان بەخشی.

لە سالی ١٣٨٣ی هەتاوییەوە تا ئێستا، ئەندامی جەستەی ٣٣ نەخۆشی تووشبوو بە مەرگی مێشکی لە پارێزگای سنە، بەو نەخۆشانەی پێویستییان پێ بووە، بەخشراوە.