کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٦ ئەندامی دیکەی سپای تیرۆریستی پاسداران ڕێژیمی ئێران کوژران

15:25 - 28 خەزەڵوەر 2715

کوردستان میدیا: لە درێژەی کوژرانی ئەندامانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران ٦ ئەندامی دیکەی ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستیە لە سووریە کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ٦ ئەندامی دیکەی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیم ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٤ی هەتاوی، لە سووریە کوژراون کە لە نێو ئەو کوژراوانەدا پاسدارێکی ڕێژیم بە ناوی مستەفا مووسەوی تەمەن ٢٠ ساڵ بەرچاو دەکەوێت.

هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم بڵاویان کردووەتەوە کە ناوی ٣ کەس لەو کوژراوانە بریتییه‌له‌محەممەدڕەزا ئیبڕاهیمی، بێهزاد سیەفی و سەتار عەباسی كه‌ ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە شەڕ دژی ئۆپۆزیسیۆنی سووریە کوژراون.

ئەگەری ئەوەیکە ئەندامانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە سووریه زیاتر کوژرابن هەیە بەڵام ڕێژیم هەر جار ژمارەیەک لەو کوژراوانە ئاشکرا دەکات.

هەتا ئێستا زیاتر لە ٥٠ ئەندامی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە سووریە کوژراون. هەروەها دەنگۆی ئەوە هەیە کە قاسم سلێمانی فەرماندەی هێزی قودسی ئەو ڕیکخراوەیە لە سووریە کوژرابێت.

ڕێژیمی ئێران، ئەو ئەندامانەی سپا کە لە سووریە دەکوژرێن بە پارێزەرانی حەرەمی زەینەب لە قەڵەم دەدات.