کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد

22:51 - 18 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: کوڕی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کە خۆیشی ئەندامی حیزبی دێموکرات بوو لە شاری ورمێ ماڵاوایی له ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٧ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاک "عومەر ڕۆحانی" کوڕێ مەلا "مستەفا ڕۆحانی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، دانیشتووی گەڕەکی "ئیسلام ئاباد"ـی ورمێ، بە هۆی ڕاوەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.

کاک عومەر ڕۆحانی کەسێکی خۆشناو و دۆستی نزیکی حیزب بوو و ئەرک و کارەکانی حیزبی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە جێبەجێ دەکرد.
تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.