کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد

11:17 - 17 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی وەفاداری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "ئەیووب محەممەدزادە ئەقدەم"، کوڕی "عوسمان"، به‌هۆی  نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو لە ساڵەکانی ٦٨ هەتا ٧٤ی هەتاوی، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە. لە ماوەی ٦ ساڵ پێشمەرگایەتی، لە هێزەکانی "قەندیل و پێشەوا"دا ئەرکی پێشمەرگایەتیی خۆی بەڕێوه‌بردووە.

کاک "ئەیووب" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی کوردستان و شەهیدانی کوردستان  وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.