کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شنۆ شەهید کرا

11:40 - 23 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ، لە لایەن هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە شەهید کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژ، کاک "سەعید حەسەنپوور"، تەمەن ٤٤ ساڵ، خەڵکی گوندی "کانی ڕەشـ"ـی شاری شنۆ، بە دەستی هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.

کاک "سەعید حەسەنپوور"، کوڕی "حەمەدی سۆفی ساڵح"، خەڵکی گوندی "کانی ڕەشـ"ـی شنۆ، لە کوێستانەکانی کێلەشین کەوتە بەر گووللـەی هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ئێران و هەر لەوێ شەهید کرا.

کاک "سەعید"، ڕۆلەیەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو و ئەرکی تەشکیلاتیی حیزبیی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

تەرمی شەهید "سەعید"، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.