کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ڕووداوێکی دڵتەزێندا کۆچی دوایی کرد

18:39 - 16 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان، به‌هۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٦ی گەلاوێژ، خاتوو "شەهلا شەریفی"، هاوسەری "چەنگیز سیگارچی"، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری "گیسن" لە وڵاتی ئاڵمان، به‌هۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن ماڵاوایی لە ژیان کرد.

خاتوو "شەهلا"، کچی "فەریده و یووسف"، ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی، لە گوندی "ژان" سەر به شاری سنە  لەدایک بووە.

ناوبراو دوای تێپەڕاندانی قۆناغەکانی خوێندن، بڕوانامەی لیسانسی لە بواری "دەروونناسی" وەرگرت.

خاتوو "شەهلا" دوای تەواوکردنی خوێندن پەیوەست بە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.