کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:18 - 10 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی،  خاتوو "خەدیجە ڕەسووڵی گۆڵفەت"، خەڵکی گوندی "قەبری حوسێن" سەر بە شاری پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

خاتوو خەدیجە،  ئەندامێکی ئازا و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بوو. ئەو ژنە تێکۆشەرە چەندین جار پیلان و کەمینەکانی دوژمنی پووچەڵ کردەوە و پێشمەرگەکانی ڕزگار کرد.

ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە و تەرمەکەی لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.