کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:36 - 21 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزێن ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی گەلاوێژ، ''ئاکام عادڵی''، کوڕی ئەسعەد، تەمەن ٢٢ساڵ، خوێندکاری زانکۆ، خەڵکی گوندی ''قەرەقشڵاق"، سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، بەهۆی ڕووداوێکی دڵتەزین ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و هەمیشە ئەرکە پێ سپێردراوەکانی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە بردووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.