کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

14:05 - 1 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی دڵسوز و نیشتمانپەروەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ هەینی، ڕێکەوتی ١ی خەرمانانی ٩٨ی هەتاوی، مام "فەتحوڵڵا ئینفرادی"، کوڕی "عەبدوڵڵا"، لە کەمپی باریکە، دوای یەک تەمەن ژیانی پڕسەروەری ماڵاوایی لە ژیان کرد.

مام "فەتحوڵڵا" ساڵی ١٣١٩ی هەتاوی لە گوندی "هەوەش" سەر بە شاری جوانڕۆ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، چاوی بە دونیا هەڵێنا.

ئەو ئەندامە دڵسۆزەی حیزبی دێموکرات، بەهۆی چالاکیی سیاسی، بە ناچاری زێدی خۆی بەجێ دێڵێت و لە کەمپی باریکە لە باشووری کوردستان نیشتەجێ دەبێت.

ناوبراو کەسایەتییەکی بەرزی کۆمەڵایەتیی هەبوو و هەمیشە شانازیی بەوە دەکرد کە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

مام "فەتحوڵڵا" کەسێکی دڵسۆز بوو و کار و ئەرکی حیزبیی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەڕێوە دەبرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.