کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات پلەی دووهەمی لەشجوانی بەدەست هێنا

12:17 - 30 بانەمەڕ 2718

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی لەشجوانی توانی پلەی دووهەم بەدەست بێنێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا،" ئاروین بەهرامی" ئەندامی حیزبی دێموکرات، لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی لەشجوانی کە لە وڵاتی ئۆتریش بەڕێوەچوو، توانی پلەی دووهەم بەدەست بێنێت.

لەو کێبڕکیێیەدا چەندین وەرزشکار لە وڵاتانی هێند، ئۆتریش، سربستان، ئەرمەنستان، مەجارستان، لەهستان و سلۆواکی بەشداربوون و لەو کێبڕکێیەدا، " ئاروین بەهرامی" ئەندامی حیزبی دێموکرات توانی پلەی دووهەمی لەشجوانی بەدەست بێنێت.

ئاروین بەهرامی لەدایکبووی شاری پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە دایکبووە و  ناوبراو برازای شەهید "عەبدوڵڵا بەهرامی" ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانه، شەهید عەبدوڵڵا له ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی، تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.