کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات، پلەی سێهەمی لەشجوانی بەدەست هینا

19:39 - 7 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، توانی لە کێبڕکێی لەشجوانی هەولێر لە هەرێمی کوردستان، کە لە ڕۆژی شەممەدا بەڕێوەچوو، پلەی سێهەم بە دەست بێنێت.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، "ڕەشاد مێنبەری" تەمەن  ٣٥  ساڵ، لە کێبڕکێی لەشجوانی کوردستان کە لە هەولێر بەڕێوەچوو، توانی پلەی سێهەم بە دەست بێنێت. 

ئەم وەرزشکارە کوردە بۆ ماوەی ٥ ساڵە لەم بوارەدا خەریکی تەمرین کردنە و لەم ماوەیەدا سێ جار لە کێبڕکێدا بەشداری کردووه. 

ڕەشاد مێنبەری دوو جار لە ئاستی کوردستان توانیویە پلەی سێهەم و چوارەم بە دەست بێنێت و لە کێبڕکێی ئەمجارەشدا توانی پلەی سێهەم بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

ڕەشاد مێنبەری، لەدایکبووی گوندی نییەر سەر بە شاری سنەیە؛ ناوبراو کوڕی شەهید "ئەولەسەن مێنبەری" و هەروەها برای "شەهید شۆڕش مێنبەرییە" کە لە حەماسەی کۆساڵان لە پووشپەڕی ٩٥دا هاوکات لە گەڵ پۆلێک لە شۆڕشگێرانی دێموکرات تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.