کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات پلەی یەکەمی زانکۆیەکی کوردستانی بەدەست هێنا

09:38 - 13 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: لە بواری زانستیدا، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دانیشتووی هەرێمی کوردستان، خوێندکاری زانکۆی پۆلیتەکنیک، توانی پلەی یەکەم بەدەست بێنێت.

"ساسان یەعقووبی" ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کوڕی "محەممەد یەعقووبی" کەسایەتیی ناسراوی ناوچەی سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ، لە بواری تەندروستی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

ئەو ئەندامەی حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمی دەرچوونی لە زانکۆ، لە لایەن سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕوانامەی بەکالریویسی پێ بەخشرا .

ساسان یەعقووبی پێشتر لە لایەن "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا بوو.