کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

13:45 - 3 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی  شەممە ڕێکەوتی ٢٩ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاک "ڕەشید ئاتەش سەوار" ناسراو بە "ڕەشیدی پوور سینەم"، خەڵکی گوندی "مەلالەر"ـی ناوچەی چۆمی مەجیدخان سەر بە شاری بوکان، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کوچی دوایی کرد.

 کاک ڕەشید لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە حیزبدۆست و ئەندامی حیزب بوو و ماڵی ناوبراو جیگای حەسانەوەی پێشمەرگەکان و هەروەها ناوبراو کەسێکی جێگای باوەڕی خەڵکی ناوچەکە بووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.