کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:46 - 26 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری نەغەدە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی خەرمانان، ئەندامێکی نیشتمانپەروەر بە ناوی "ڕەزا حەسەن تاچان"، خەڵکی گوندی "حەڵب"ـی نەغەدە، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا.

کاک "ڕەزا"، ئەندامێکی لێهاتوو و بەوەجی حیزبی دێموکرات بوو.

ناوبراو وەک کەسێکی دڵسۆز و تێکۆشەر، هەتا دواساتەکانی ژیانی، وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات مایەوە.

تەرمی ئەو لاوە خوێنگەرمە، لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.