کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

12:46 - 28 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: ئەندامێکی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی دەشتەبێڵ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی، ٢٦ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد.

کاک "فەخرەدین پەیغامی" کوڕی "زەکەریا" خەڵکی گوندی دۆستەک، سەر بە شاری شنۆ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە جادەی نێوان ورمێ بۆ شنۆ، گیانی لەدەست دا.

ناوبراو کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و گەلدۆست بوو و هەموو کات ئامادەی بەڕێوەبردنی ئەرکە پێ ئەسپێردراوەکانی بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەم کەسایەتییە تێکۆشەرەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو و هەروەها خەڵکی نیشتمانپەروەری "دۆستەک" دەکات و خۆی بە  شەریکی خەمیان دەزانێت.