کوردستان میدیا: یەکێکی دیکە لە ئەندامانی بنەماڵەی حسەینپەناهی لە شاری دێولان دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٨ی خاکەلێوە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیم لە شاری دێولان هێرشیان کردە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئەحمەد ئەمینپەنا و ناوبراویان دەسبەسەر کرد.
بەپێی ئەم هەواڵە، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.
ئەحمەد ئەمینپەنا، پێشتر بە تۆمەتیبەڕێوەبردنی جێژنی نەورۆز و پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم بە پێنج ساڵ زیندانیی حوکم درابوو کە بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە هۆکاری دەسبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بە سەرداسەپاوی ناوبراو بووبێت.
ئەو هاووڵاتییە کوردە، یەکێکە لە نزیکانی بنەماڵەی حسەینپەناهی لە شاری دێولان، کە چەندین کەس لەو بنەماڵەیە هەنووکە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران، زیندانی و حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپاوە.