کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:36 - 6 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: مەلا "ڕەحیم شەریف پوور" ئەندامێکی دڵسۆز و دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی، مامۆستا مەلا "ڕەحیم شەریف پوور" ئەندامێکی دڵسۆز و دێرینی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٣ ساڵێدا بۆ هەمیشە دڵی لە لێدان کەوت.

مەلا ڕەحیم ساڵی ٤٧ بە تاوانی هاوکاریی شۆڕشگێرانی ٤٦ـ٤٧ دژی ڕێژیمی پاشایەتی دەسبەسەر و هەتا ساڵی ١٣٥١ی هەتاوی لە زیندان بوو. پاش شۆڕشی گەلانی ئێران دەبێتە پێشمەرگە، کە ناوچەکەیان داگیر دەکرێت وەک ئەندامی تەشکیلاتی نهێنیی هەتا کۆتایی ژیانی لەخزمەت حیزب و گەلەکەی دادەبێت.

ناوبراو دواتر وەک مامۆستایەکی ئایینی و نیشتمانپەروەر خزمەتی گەلەکەی دەکات.

مامۆستا چەندین جار لە لایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم و هەڕەشەی لێدەکرێت.

تەرمی مامۆستا ڕەحیم لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک دەسپێردرێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.