کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی مەکتەبی قورئان لە بۆکان دەکەوێتە بەر پەلاماری کەسانی نەناسراو

16:54 - 21 رەزبەر 2716

کوردستان میدیا: ناسر عەلیار، یەکێک لە ئەندامانی مەکتەبی قورئان لە بۆکان، هێرشی کرایە سەر و به توندی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێ‌شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەندامێکی مەکتەبی قورئان بە ناوی ناسر عەلیار کاتێک لە نوێژی شێوان دەگەڕێتەوە بۆ ماڵی خۆی، دەکەوێتە بەر هێرشی کەسێکی نەناسراو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرته ناوبراو لە لایەن کەسێکی خەڵکی مەهاباد کە ئەندامی بەسیجی فەعالی ڕێژیمه کەوتووەتە بەر هێرش.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی قورئان بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و تا ئێستا نەشتەرگەریی گەدە و دەستی بۆ کراوە.

هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرته، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بە جل‌وبەرگی شەخسی لە نێو خەڵکدا دەگەڕێن و چالاکانی سیاسی و مەدەنی دەستبەسەر دەکەن.

دۆخی ئەمنی و ئاسایشی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە لایەن دامودەزگا نیزامییە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە توندی میلیتاریزە کراوه و هات‌وچۆی هاووڵاتییان بە وردی دەخەنە ژێر چاودێرییەوە.

شایانی باسە کە ناوی ئەو کەسەی هێرشی کردۆتە سەر ئەو ئەندامەی مەکتەبی قورعان لای ماڵپەڕی کوردستان میدیا پارێزراوە.