کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی هێزی ئینتزامیی ڕیژیم لە مەهاباد درایە بەر دەسڕێژیی گوللـە

13:32 - 23 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: لە شاری مەهاباد چەند کەسێکی نەناسراو تەقەیان لە ئەندامێکی خانەنشینکراوی هێزی ئینتزامیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کرد و برینداریان کرد.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ٢٣ی خەرمانان، لە نزیک مەیدانی "مەلاجامی"، چەند چەکداری نەناسراو تەقەیان لە "حەسەن پەرئەنداخته"، سەر بە هێزی ئینتزامیی ڕێژیمی ئێران کرد و ناوبراویان بریندار کرد.

بەپێی زانیارییەکان، برایەکی ئەو ئەندامەی هێزی ئینتزامی بە ناوی "حوسێن پەرئەنداختە"، چەند ساڵ پێش کوژراوە.

"حەسەن پەرئەنداختە" ئەندامی خانەنشینکراوی هێزی ئینتزامیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانه.

بنەماڵەی ئەو دوو کەسەی سەر به هێزی ئینتزامیی ڕێژیمی ئێران، به ناو "بونیادی شەهید"ی ڕێژیمن.

هەواڵنیری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد کە تەقەکەرەکان دواتر بە ماشین هەڵهاتوون و ماشینەکەیان لە دەرەوەی شار بەجێ هێشتووە و خۆیان دیار نەماون.

زانیارییەکی ئەوتۆ لەسەر ناسنامەی تەقەکەران و هۆکاری تەقەکردنەکە لەبەر دەستدا نییە.