کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

''ئەو برینانە نامانکوژێ، بەهیزترمان دەکا'

18:08 - 22 خەرمانان 2718

محەممەد عەلیزادە

کورد وەک گەلێکی غەدر لێکراو ساڵانێکە خەبات دەکات بۆ ڕزگاریی خاک و گەلەکەی لە هەر چوار پارچەی کوردستان، شۆڕشی شێخ عوبەیدوڵڵا، شێخ سەعیدی پیران، ئیحسان نوری پاشا، شێخ مەحموود ،سمکۆی شکاک، شۆڕشی مەلا مستەفا و شۆڕشی قازی محەممەد و کۆماری مهاباد لە سەردەمی کۆن پڕ بوونە لە خەبات و گیانبەختکردن و هیچ کام لەو شۆڕشانە بێ شەهید نەبووە هەتا دەگاتە سەردەمی نوێی خەباتی ڕزگاریخوازیی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان و دروستبوونی حیزبە سەردەمییەکانی وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە نموونەی حیزبەکی بەهێز و شۆڕشگێر بووە لە گشت قۆناغەکاندا،خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەر لە سەرەتای دروستبوونیەوە کە کۆماری مەهابادی بناغە دانا؛ ڕۆڵەی زۆری بەخت کردووە بۆ گەلەکەی بەڵام بە هۆی هەستی نیشتیماندۆستی و شۆڕشگێڕی هیچ کات لە خەبات نەوەستاوە و بەردەوام ڕۆڵەی کوردی شۆڕشگێڕی پەروەردە کردووە بۆ بە دەستهێنانی مافی چارەنوسی گەلی ڕۆژهەڵات،حیزبی دێموکرات لە سەرەتای دروستبوونی سەرکردەیەکی گەورەی وەکو قازی محەممەدی بەخت کرد بۆ گەلەکەی و نیشانی دا کە خەباتی ئەو حیزبە تەنیا بۆ گەلەکەیەتی و هیچ کات بەرژەوەندیی گەلەکەی بە هیچ شتێ ناگۆڕێتەوە و وەک یەکەمین ڕێکخراوی سیاسیی مۆدێڕن بەردەوام لە خەبات دەبێت بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئازادی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی ڕۆژهەڵات. ئەوە سەرەتای برینەکانی دێموکرات بوو و کۆتایی نەبوو و لە بەردەوامی خەباتیدا چەندی ڕۆڵەی تری شەهید بوو، ساڵ ١٩٦٨ ﺷﻪھﯿﺪﺑﻮوﻧﯽ تێکۆﺷﻪر و ﭼﺎﻻﮐﻮاﻧﯽ ﺳﯿﺎﺳﯽ و ﺋﻪﻧﺪاﻣﯽ ڕێبەریی ﺣﯿﺰب شەهید "ئیسماعیل  ﺷﻪرﯾﻒ زادە" و ھﻪﭬاڵاﻧﯽ ﺑﻪدەﺳﺖ ڕێژﯾمی ﭘﻪھﻠﻪوی. دواتریش ﺷﻪھﯿﺪﺑﻮوﻧﯽ تێکۆﺷﻪرو ﭼﺎﻻﮐﻮاﻧﯽ ﺳﯿﺎﺳﯽ و ﺋﻪﻧﺪاﻣﯽ ڕێبەریی ﺣﯿﺰب "ﺳﻮﻟﻪﯾﻤﺎن ﻣﻮﻋﯿﻨﯽ" ﻟﻪ دﯾﻠﻤﺎن، ﻟﻪسێدارەداﻧﯽ ﺷﺎﻋﯿﺮ و تێکۆﺷﻪری ﺳﯿﺎﺳﯽ و ﺋﻪﻧﺪاﻣﯽ ڕێبەریی ﺣﯿﺰب ﻣﻪﻻ ﺋﺎوارە(ﺋﻪﺣﻤﻪد ﺷﻪڵماﺷﯽ( ﻟﻪ ﺷﺎری ﺳﻪردەﺷﺖ ﻟﻪ ﻻﯾﻪن ﺣﮑﻮوﻣﻪﺗﯽ ﭘﺎﺷﺎﯾﻪﺗﯽ ئێران، ﺷﻪھﯿﺪﺑﻮوﻧﯽ "ﻗﺎدری وێردی" ﺋﻪﻧﺪاﻣﯽ ﮐﯚﻣﯿﺘﻪی ﻧﺎوەﻧﺪیی ﮐﯚﻧﻔڕاﻧﺴﯽ سێھەمی ﺣﯿﺰﺑﯽ دێمۆﮐﺮات ﻟﻪ نێو ﺷﺎری ﺑﺎﻧﻪ ﻟﻪﮔﻪڵ ھێزی ﻧﯿﺰاﻣﯽی ڕێژﯾﻤﯽ ﺷﺎ.

 دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان حیزبی دێموکرات لە خەبات نەوەستا و شەڕی چەکداری دژی ڕێژیمی کۆنەپەرەست درێژە پێدا و شەهیدی زیاتری پێشکەشی گەلەکەی کرد و  بەهێزتر و سەرسەختتر لە جاران خەباتی کرد. دوای ئەو قۆناغە دوکتور "عەبدلڕەحمان قاسملوو" ڕێبەڕایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی گرتە دەست و حیزبی دێموکراتی بردە قۆناغێکی نوێی خەبات. دوکتور قاسملوو وەک خەباتگێڕێکی زانا و زیرەک بەردەوام هەوڵیدا هەتا مافە زەوتکراوەکانی گەلی ڕۆژهەڵات بگەڕێنێتەوە. شەڕی چەکداری قارەمانانەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە دوای هاتنی دەسەڵاتی نوێ بۆ ئێرانی داگیرکەر لە ناوچە کوردیەکان خوێنێکی زۆری تێدا ڕژا و پێشمەرگەیەکی قارەمانی زۆری تێدا شەهید بوو کە هەر کامیان برینێک بوون لە جەستەی گەلی کورد و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

دوکتور قاسملوو تەنانەت هەوڵی دانوساندنی دا لەگەڵ دوژمنی خوێنڕێژ بەڵام ئەو دوژمنە کۆنەپەرستە بە پێچەوانە ئامانجە ئاشتیخوازانەکەی دوکتور قاسملوو پلانی پیسی تێرۆریستیی خۆی داڕشت و لەسەر مێزی گفتوگۆ دوکتوری ئاشتیخواز و سمبولی ئازادی و ئاشتی شەهید کرد و برینێکیتری کردە جەستەی گەلی ڕۆژهەڵات و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. بەو زام و ئازارەوە و بەو دەردەوە دیسان کاروانی خەباتی حیزبی دێموکرات نەوەستا و بەهێزتر لە جاران درێژەی بە خەبات دا و پێشمەرگە قارەمانەکانی بوێرانە شەڕی دژی کۆماری ئیسلامیان درێژە پێدا. برینی حیزبی دێموکرات هەر ئەوە نەبوو چەندین شەڕی نەخوازراو داوێنی گرت و دەیان سەرکردە و پێشمەرگی قارەمانی شەهید بوون.

ئەمجارە بە ڕێبەرایەتی دوکتور سادقی شەڕەفکەندی زانا و ڕێبەری دەستپەروەردەی دوکتور قاسملوو  خەباتی گەلی کورد هەر نەوێستا؛ بەڵام دیسانیش دوژمنی کۆنەپەرەستی خوێنڕێژ پلانی خۆی جێبەجێ کرد و دوکتور سادقی شەرەفکەندی لە کۆبونەوەیەک لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێراندا شەهید کرد و زامێکیتری لە جەستەی حیزبی دێموکرات زیاد کرد.

کۆماری ئیسلامیی ئێران بەوەش دەست بەردار نەبو و لە باشوری کوردستانیش بەردەوام حیزبی دێموکراتی دەکردە ئامانجی کارە تێرۆریستییەکانی وەک ساڵی  ١٩٩٦ واتە ٧ی گەلاوێژی ١٣٧٥ی هەتاوی ڕێژیمی دژی گه‌ڵیی کوماری ئیسڵامیی ئێران له‌ سنووره‌کانی مه‌ریوانه‌وه‌ هاتنه‌ نێو خاکی باشوری کوردستان و بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی تۆپباران کرد.هەروەها لە شارە جیاوازەکانی باشوری کوردستان بە دەیان کادر و پیشمەرگەی حیزبی دێموکرات تێرۆر کران. بەڵام هیچ کات ئەو برینانە نەیانتوانی تۆزقاڵی ئیرادەی حیزبی دێموکرات سست بکەن لە خەبات دژی ڕێژیمی کۆنەپەرست. بەم دوایەش دوای چالاکییە بەردەوامەکانی حیزبی دێموکرات و ترسی ڕێژیمی ئێران ئەمجارە بە چەکی دورهاوێژی پێشکەوتو بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی مووشەکباران کرد و ١٥ تێکۆشەری شەهید کرد.

ڕێژیمی ئێران بەردەوام ترسی هەبوە لە چالاکیەکانی حیزبی دێموکرات و بەردەوام هەوڵی تێرۆری ئەندام و پیشمەرگەکانی داوە و برینی خستووەتە جەستەی حیزبی دێموکرات. بەڵام ئەو برینانە جەستەی بەهێزی حیزبی دێموکرات لاواز ناکات، بەڵکوو بەهێزتیری دەکات و ئیرادەی خۆڕاگری و هەستی شۆڕشگێریی پیشمەرگەکانمان بەهێزتر دەکات هەتاکو ببنە میراتگری خوێنی ئەو شەهیدانە و درێژەدەری ڕێگایان بن و  پەیمان بدەن کە هەتاکو گەیشتن بە ئامانجی حیزبەکەمان کە ئازادی و دەستەبەرکردنی مافی چارەنوسی گەلی کوردە چەک دانەنێن و کۆڵ نەدەن.

سەربەرزی بۆ شەهیدان و سەرکەوتن بۆ گەلی کورد

مەرگ و نەمان بۆ دوژمنانی کورد

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.