ڕێژیمی ئێران لە ئاڵووێری بازرگانیی نێوان "ئانکارا و هەولێر" ناڕازییە

10:32 - 3 October 2021

بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ وڵاتی تورکیە دەستیان بە ئاڵووێری بازرگانیی گەورە کردووە.

بازرگانیی نێوان ئەو دوو حکوومەتە ناڕەزایەتیی توندی ڕێژیمی ئێرانی لێ کەوتووەتەوە و کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران دەڵێن، ئەوە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی "عێراقـ"ـە.

تورکیە چەندین گرێبەستی نەوتیی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە کە گرینگترینیان بۆڕی نەوتیی "جیهانـ"ـه.

بۆڕی نەوتیی "جیهان" لەژێر دەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە.

تورکیە بۆ ئەوەیکە زۆر پشت بە ڕووسیە و ئێران نەبەستێت لە هەموو بوارێکەوە هەوڵ دەدات کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێوەندییەکانی بەهێز بکات.

بەپێی یاسای پەسندکراوی ساڵی ٢٠٠٥ی زایینی نەوت سامانی هەموو خەڵکی عێراق و کوردستانە. حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بەشێک لە نەوتی خۆی هەناردە دەکات.