عه‌لی شه‌ریفزاده ئه‌رده‌کانی، پارێزه‌ری ماشه‌ڵڵا که‌ره‌می باوکی کۆمار که‌ره‌می له لەسێداره‌دراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ١٤٠١، باسی له‌وه کردووه داواکاریی ڕادەستکردنی دۆسییه‌ی ماشه‌ڵڵا که‌ره‌می بۆ پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن دیوانی باڵای ڕێژمه‌وه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه.
ماشه‌ڵڵا که‌ره‌می له ڕێکه‌وتی ٣١ی گه‌لاوێژ له دوای هێرشی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌که‌ی ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی که‌ره‌ج ڕاگوێزرابوو، پارێزه‌ری ناوبراو له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوودا باسی له تاوانبارکردنی له‌لایه‌ن هێزی به‌ناو دادوه‌ریی ڕێژیمه‌وه به چوار تۆمه‌تی جیاواز کردووه.
عه‌لی ئه‌شره‌ف ئه‌رده‌کانی، یاسازان و پارێزه‌ری ماشه‌ڵڵا که‌ره‌می له هه‌ژماری خۆیدا نووسیویه‌تی: "به‌داخه‌وه دیوانی باڵای ڕێژیم ڕێگره له پێداچوونه‌وەی دووبارەی دۆسییه‌ی ماشه‌ڵڵا که‌ره‌می و ئێمه هه‌روه‌ها پێداگرین له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆسییه‌که‌ی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی دووباره له‌لایه‌ن دیوانی باڵای ڕێژیمه‌وه".
سزای له‌سێداره‌دانی کۆمار که‌ره‌می له مانگی به‌فرانباری ١٤٠١دا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د حوسێنی، به تاوانی کوشتنی یه‌کێک له هێزه به‌کریگیراوانی ڕێژیم به ناوی ڕۆحوڵڵا عه‌جه‌میان، جیبه‌جێ کرا.
ماشه‌ڵڵا که‌ره‌می به‌هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ڤیدیۆ له گڵکۆی کوڕه‌که‌ی و محه‌ممه‌د حوسێنی، به یه‌کێک له هێماکانی باوکانی مافویست به ئه‌ژمار دێت.
هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم له کاتی ده‌سبه‌سه‌رکردنی ناوبراودا ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی که‌لوپه‌لی تاکه‌که‌سی و کارته بانکییه‌کانیدا گرتووه.